بێدەنگیی ترەمپ لەبارەی بەریەککەوتنی هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە سووریا، ڕەخنەی لێدەکەوێتەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە بەرپرسانی ئەمریکی کە نەیانویستووە ناویان بدرکێندرێت ڕاوەدوونانی زرێپووشی ئەمریکییان لەلایەن ڕووسیەکانەوە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا پشتڕاست کردۆتەوە و ڕایانگەیاندووە لانیکەم چوار سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.
ڕۆژنامەی نیویورک تایمز لەبارەی بێدەنگیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەسەر ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە کە لە کۆتاییەکانی 2019 تا ئێستا ناوبەناو ڕوو دەدات دەنووسێت: بێدەنگیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەسەر ئەم پرسە نیشان دەدات کە ئەم وەزارەتە نایەوێت لەبارەی گرژی لەگەڵ مۆسکۆ تەرکیز بکات ئەوەش لەسەروبەندی بەستنی کۆنگرەی کۆماریخوازەکان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا و بەو شێوەیە تووڕەیی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای لێبکەوێتەوە.
بەڵام برێت مەکگۆرک، نوێنەری پێشووی ئۆباما و دۆناڵد ترەمپ لەدژی داعش، بێهەڵویستیی ترەمپ بەهۆکاری ڕاوەدوونانی هێزە ئەمریکییەکان لەلایەن پۆلیسی سەربازیی ڕووسیاوە دەزانێت و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاوی کردەوە: ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکی ئیدیعا دەکەن کە لەزێر دەسەڵاتدارێتیی ترەمپدا پارێزراوین بەڵام دەبینین هێزە ڕووسیەکان بەدووی هێزە ئەمریکییەکان دەکەون و برینداریان دەکەن.
ناوبراو ڕەخنەی توند لە ترەمپ دەگرێت و زیادی دەکات: ئەم بەریەککەوتنە چەندین مانگە کە ڕوودەدات بەڵام ترەمپ باسی ئەو پرسە ناکات، ترەمپ هێزەکانی ئێمەی بێ پشتیوان کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران