وردەکارى و بەڵگەی "قاچاخچیەتى"ی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم درایە داواکارى گشتى
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 26ی ئابی 2020 عەلى حەمە ساڵح سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان و دابان محەمەد ئەندامى فراکسیۆنەکە لە راگەیەنراوێکدا رایانگەیاند" کۆی دۆسیەی گەندەڵی و قاچاخی خاڵە سنوورییەکانمان داوە بە دادگا، ئامادەییمان دەربڕی لە دادگا دژی ھەموو ئەوانەی ئەم کارانە دەکەن وتە و شایەتی بدەین".
ئەو دوو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژەیان بەوەش کردوە کە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی داواکاری گشتی لە ھەرێمی کوردستان کۆ بوونەتەوە و ڕاپۆرتێکی پڕ وەردەکاریمان لە بارەی قاچاخی و کۆمپانیاکاری و گەندەڵی خاڵە سنوورییەکان داوە بە داواکاری گشتی.
هەروەها داواشیان کردووە کە سکاڵای یاسایی بجوڵێندرێت و ئەوانیش لە دادگا ئامادەن دژی ئەو گەندەڵی و قاچاخیە لە دادگا وتە بدەن.
لە راگەیەنراوەکەشدا هاتووە کە سەرۆکی داواکاری گشتی ڕایگەیاند: دۆسیەی سەرەکی کە ئێستا کاری لەسەر دەکەن خاڵە سنووریەکانە، بەدواداچوونمان بۆ چەندین دۆسیەی دیکەی پەیوەست بە نەوت و داگیرکردنی زەوی و سەوزایی بۆ بەرژەوەندیی تایبەت، پێدانی نەخۆشخانەیێکی گشتی بەکەرتی تایبەت کرد، بەشێک لەو دۆسیانەی پێشتر کارمان لەسەر کردووە، ئێستا سکاڵایان لەسەر جووڵاوە.
*لە شارپرێس وەرگیراوە
بۆچوونی بەکارهێنەران