وەزیری بەرگریی فەڕەنسا سەردانی هەولێر دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری بەرگریی فەرەنسا سەردانی بەغدای کردووە و پاش کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیش دەکات.
کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەممە 27ی ئابی 2020 نووسینگەی راگەیاندنی فلۆرانس پارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا رایگەیاندووە، پارلی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی فیداڵی عێراق دیدار و گفتوگۆی کردووە.
بەپێی ڕاگەیێندراوی نووسینگەکە، فلۆرانس پارلی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
وەزیری بەرگریی فەرەنسا لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان، چەند پرسێک تاوتوێ دەکات، کە دیارترینیان بریتین لە شەڕی داعش و کێشەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و باکووری عێراق دژی پەکەکە.
بۆچوونی بەکارهێنەران