شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-25 13:09 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری بەرگریی ئێران: پاش کۆتاییهاتنی گەمارۆکان ئامادەی هەناردەکردنی چەکین

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزیری بەرگریی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند گەمارۆی چەکوچۆڵی سەر ئێران بەم زووانە کۆتایی دێت و ئێران ئامادەیە چەکی دانپێدانراوی دەولی بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە بکات.

کوردپرێس:

ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران کە بە سەردانێک لە ڕووسیایە گفتوگۆیێکی لەگەڵ ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی کردووە و لە دیمانەکەیدا بەو ئاژانسەی هەواڵی ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا شکستی هێنا لە درێژکردنەوەی گەمارۆی چەکی سەر ئێران و پاش 5 ساڵ گەمارۆکان کۆتایییان پێدێت و ئێران ئامادەیە دەست بکات بە هەناردەکردن و فرۆشتنی چەکی ڕێگەپێدراو.

وەزیری بەرگریی ئێران گوتیشی ژمارەیێک لە وڵاتانی چوار کیشوەری ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکا و ئەورووپا کڕیاری چەکی ئێرانین و پاش کۆتاییهاتنی گەمارۆکان دەست بە فرۆشتن و هەناردەکردنی چەک دەکرێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەو دوو مووشەکە نوێیەش کرد کە وەزارەتی بەرگریی ئێران هەفتەی ڕابردوو پەردەی لە سەر لادا و گوتیشی ئەو دوو مووشەکە کە ناوی شەهید قاسم سولەیمانی و شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیسیان لێنراوە زیاتر لە 1000 کیلۆمەتر دەپێون و ئەوەش دەستکەوتێکی نوێی پیشەی بەرگرییە کە لە وەزارەتی بەرگری کاری بەردەوامی لە سەر دەکرێت.

سپۆتنیک پرسیاری ئەوەی لە وەزیری بەرگریی ئێران کرد کە ئایا وەڵامی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا لە سووریا دەدەنەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا کێشەیان بۆ فڕۆکەی ماهانی ئێرانی دروست کردبوو یان خەیر؟ ئەمیر حاتەمی لە وەڵامدا ڕایگەیاند هیچ دەست وەشاندنێکی ئەمریکا نەبووە کە بە چەندین شێوە و چەندین جار لە لایەن ئێرانەوە وەڵام نەدرابێتەوە بەڵام زۆرینەی جارەکان خودی ئەمریکییەکانیش ئەو بابەتە دەشارنەوە و ئاشکرای ناکەن.

شایانی باسە لەم هەفتەیەدا ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران لە سەرووی شاندێکی سەربازی و سیاسی سەردانی مۆسکۆی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ڕووسیا و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە دیداری کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە