ڕۆحانی: توانا بەرگرییەکانی ئێمە نابێتە هەڕەشە بۆسەر دراوسێکانمان
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە دەسکەوتە نیشتمانییەکانی وەزارەتی بەرگرییدا کەردانەوەی نیشان دا لەبارەی ڕاپۆرتی بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی بۆ بەرهەمهێنانی درۆن لە ئێران و وتی: بە ئاوڕدانەوە لە ڕۆڵی درۆن لە جووڵە سەربازییەکاندا، ڕەنگە ئەم ئامێراە هەرزانترین و دڵنیاکەرەوەترین ئامێر بێت لەم بوارەدا و بۆ بۆردوومانیش کەڵکی لێوەردەگیرێت.
ڕۆحانی لە درێژەی وتەکانیدا جەختی کردەوە: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبواری سەربازیدا هەر ئامێرێک کە بەرهەمی دێنێت و ئامادەی دەکات لەسەر بنەمای ستراتێژیی بەرگری و پێشگریە و بەمەبەستی هێرش بردن نییە. ئەم کەرەستە بەرگرییانە هیچ مەترسیێک بۆسەر دراوسێکان دروست ناکات و بۆ پاراستنی سنوورەکانی وڵاتە.
لە کۆتاییدا سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: لە ماوەی 40 ساڵی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هیچ کات هێرشمان بۆسەر هیچ وڵاتێک نەکردووە و دەستپێکەری شەڕ نەبووین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران