شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-20 06:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

"کیسەڵەکانیش دەفڕن" بەرهەمی بەهمەن قوبادی لە ڕیزی 100 فیلمی یەکەمی مێژووی سینەما تۆمار کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی فەرهەنگ و هونەر- سێ فیلمی ئێرانی هەن کە لە ڕیزی 100 فیلمی یەکەمی ناهالیڤوودیی مێژووی سینەمادا تۆمار کراون. سێ فیلمەکە بریتین لە: جیابوونەوەی نادر لە سیمین، لە بارەی ئێلییەوە، کیسەڵەکانیش دەفڕن.

کوردپرێس:

فیلمی "کیسەڵەکانیش دەفڕن" بەرهەمی بەهمەن قوبادی سینەماکاری ناسراوی کورد لە تەنیشت دوو فیلمی دیکەی ئێرانیی بەرهەمی ئەسغەر فەرهادی لە ڕیزی 100 فیلمی یەکەمی نائینگلیزیی مێژووی سینەمای جیهان تۆمار کراوە.

فیلمی کیسەڵەکانیش دەفڕن لە ڕیزی 81ەمی باشترین فیلمە نائینگلیزییەکانی سینەمای جیهان خۆی بینیوەتەوە.

فیلمی جیابوونەوەی نادر لە سیمین بەرهەمی ئەسغەر فەرهادی کە خەڵاتی ئۆسکاری مسۆگەر کرد لە ڕیزی هەفدەهەم و فیلمی "لەبارەی ئێلییەوە" ئەویش دیسان بەرهەمی ئەسغەر فەرهادی لە ڕیزی شەست و حەوتەمی باشترین فیلمە نائینگلیزییەکانی سینەمای جیهان تۆمار کراون.

شایانی باسە لە لیستەکەدا فیلمی "حەوت ساموورایی" بەرهەمی "ئاکی ڕا کۆراساڤا" کە ساڵی 1954 بەرهەم هێنراوە لە ڕیزی یەکەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە