شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-19 09:12 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەنجامدانی وێبینارێک بە ناونیشانی هەرێمی کوردستان، دەروازەی هاتنەناو بازاری عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وێبینارێکی هاوبەشی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە بواری کشتوکاڵ و بازرگانی و بەرهەمهێنان بەڕێوە چوو و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و نەسروڵا ڕەشنوودی کونسووڵی ئێران لە هەولێر و چەند بەرپرسی دیکەی ئێران بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کرد.

کوردپرێس:

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەمە 28 ی گەلاوێژی کۆچی هەتاوی بەرامبەر بە 18 ی ئابی 2020 ی زایینی بە ئامادەبوون و وتاری خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، کۆبوونەوەی دەستپێکی ئەنجامدانی زنجیرەیێک وێبینار بە ناونیشانی "هەرێمی کوردستان، دەروازەیێک بۆ هاتنەناو بازاری عێراق" وەک بەشێک لەو کۆمەڵە وێبینارانەی تایبەت بە کشتوکاڵ بەمەبەستی بەرهەمهێنان و گەشپێدانی هەناردەکردن، بەڕێوە چوو.

گەیلان پوور جێگری وەزیری پەرەپێدانی پیشەسازی گۆڕانکاری و کەسب و کاری کشتوکاڵی سەربە وەزارەتی کشتوکاڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شێخ مستەفا عبدالرحمن سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان، شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، ڕەشنودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، موختاری ڕاوێژکاری وەزیر و بەڕێوبەری نووسینگەی کەسب و کارە سەرەتاییەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران، بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کرد.

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە میانەی وتارێکدا ئاماژەی بە قوولاییی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق کرد و گوتیشی سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی یەکێکن لە چالاکترین سنوورەکانی ولات لە ماوەی کۆرۆنادا کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەم سنوورانەدا بەبێ ڕاوەستان و بەڕەچاوکردنی تەواوی پڕۆتۆکۆلە تەندروستییەکان ئەنجام دراوە.

لای خۆیەوە شوشتەری فێرکاری و ئاڵوگۆڕی ئەزموون، وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنی دەزگا و ئامێری کشتوکاڵی ئێران بۆ هەرێمی کوردستانی بە گرنگترین بوارەکان بۆ هاوکارییەکانی نێوان هەردوولا زانی و جەختی لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە میانەی هەناردەکردنی بەرهەمە کشتکوکاڵییەکانی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە