شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-19 08:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جێگری HDP: ئەردۆغان کوودەتاچییە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- جێگری پارتی دیموکراتیکی گەلان لە لێدوانێکدا ڕەخنەی توندی لە شێوەی مامەڵەکردنی پارتی باڵادەست لەگەڵ سەرۆک شارەوانە کوردەکان گرتووە و دەڵێت ئەردۆغان کوودەتاچییە.

کوردپرێس:

گارۆ پایلان جێگری پارتی دیموکراتیکی گەلان ئاماژەی بە لەکارلادانی شارەوانە کوردەکانی سەر بە هەدەپە کردووە و دەڵێت: دانانی قەیوم بۆ شارەوانییەکان لە ڕاستیدا داگیرکردنی ئیرادەی گەلە. ئێمە لە بەرانبەر ئەم سیاسەتەدا هۆشداریمان بە سەرجەم حیزبەکان داوە و هەموو لایەنەکانمان لەبارەی لێکەوتەی خراپی ئەم سیاسەتە ئاگادار کردۆتەوە بەڵام بەداخەوە لایەنە سیاسییەکان نەیانتوانی لە بەرانبەر ئەم سیاسەتە بە شێوەی پێویست هەڵوێست وەربگرن.

ڕۆژنامەی ئۆرەنسل لە زاری پایلانەوە نووسیویەتی: "ئەردۆغان کوودەتاچییە. سیاسەتی کودەتاچییانەی ئەردۆغان پێش یەک ساڵ بە لەکارلادانی شارەوانەکانی ماردین و دیاربەکر و وان خۆی دەرخست. ئەو هەوڵێستەی بەرانبەر بە سیاسەتی کوودەتا لە خۆرهەڵاتی تورکیا هەیە پێویستە لە خۆرئاوای تورکیا هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە