شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-19 03:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە پەرلەمانی کوردستان واژۆ بۆ بانگهێشت کردنى مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و وەزیرى دارایی کۆ دەکرێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێكی كوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت خەریكی كۆكردنەوەی ئیمزان، بۆ ئەوەی سەرۆكوەزیر و جێگرەكەی و وەزیری داراییی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان بکەن.

کوردپرێس:

مەم بورهان قانع پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بەیانێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "لە ئێستادا لە پەرلەمان، پاڵپشت بە مادەكانی 68 و 69ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، خەریكی كۆكردنەوەی ئیمزاین، بۆ ئەوەی لانی كەم ئیمزای 23 پەرلەمانتار كۆ بكەینەوە و سەرۆكوەزیر و جێگرەكەی و وەزیری دارایی هەرێم بانگێشتی پەرلەمان بكەین"

سەبارەت بە هۆكاری بانگهێشتەكە ناوبراو ڕوونی كردووەتەوە،"بۆ مەبەستی پرساندنە سەبارەت بەم بڕیارە نایاسایییەیان، كە دوو مانگە بێ‌ هیچ دەقێكی یاسایی، بەشێكی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەبڕن و هیوادارم بتوانین زۆرترین ئیمزای بۆ كۆ بكەینەوە."

ئەوپەرلەمانتارەئاماژەی بەوەش كردووە،"تا بڵاوكردنەوەی ئەم راگەیاندراوە، بەشێكی پەرلەمانتارانی سەربەخۆ و فراكسیۆنەكانی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی ئیمزایان لەسەر ئەم یاداشتی پرساندنە كردووە."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە