شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-19 07:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

34 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا تۆمار کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- تەندروستیى كوردستانی سووریا رايگەیاند 34 تووشبووى دیکەى کۆرۆنا لە ناوچەی کوردستانی سووریا تۆمار کرا بەوەش دوایین ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتە 253 حاڵەت.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 19ی ئابی 2020 دکتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکى دەستەى تەندروستیى ئیدارەى خۆبەڕیوەبەرى باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا رایگەیاند: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 34 هاووڵاتیی دیکەی کوردستانی سووریا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە 253 حاڵەت.

هاوسەرۆکى دەستەى تەندروستیى ئیدارەى خۆبەڕیوەبەرى باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا زیادیشی کرد: ئەو 34 کەسەى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون 21 کەسیان پیاون و 13 کەسیشیان ژنن، هاوکات؛ چاکبوونەوەى هەشت کەسى دیکەیشى لە ڤایرۆسەکە راگەیاند و بەمەش ژمارەى چاکبوونەوە گەیشتووەتە 36 کەس.

ناوبراو ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە کە کۆى تووشبووانى کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا گەیشتووەتە 253 کەس و لەو ژمارەیەش 15 کەس گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە