شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-19 03:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو سەرۆک شارەوانیی ئەندامی HDP لە حیزبەکە کشانەوە و بوون بە ئەندامیAKP

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- شارەوانی شاری کۆزلۆک و شارەوانی بەکرخان سەر بە پارێزگای کوردنشینی باتمان کە هەر دوو لە پشکی HDP وەک سەرۆک شارەوان هەڵبژێردرابوون لە حیزبەکەیان کشانەوە و چوونە ڕیزی پارتی دادوگەشەپێدانی (AKP).

کوردپرێس:

ئایهان ئێرەن شارەوانی شاری کۆزلۆک و فورات کارا بۆلۆت شارەوانی شاری بەکرخان لە پارێزگای باتمان لە هەڵبژاردنەکانی 31ی مارچی 2019 لە پشکی پارتی دیموکراتیکی گەلان وەک شارەوانی ئەو دوو شارە هەڵبژێردرابوون و هەردوو شارەوانەکە کشانەوەیان لە هەدەپە ڕاگەیاند و بوون بە ئەندامی پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشەپێدان (AKP).

ئاژانسی هابەر گلۆباڵی تورکیا ڕایگەیاند ئەرێن و کارا بۆلۆت لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا بە بەشداریی ئاکیف گۆر سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندیی ئاکەپە بە فەرمی بوون بە ئەندامی ئەو پارتە.

سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندیی ئاکەپە لەبارەی ئەو بڕیارەی سەرۆک شارەوانییەکانەوە وتوویەتی: "ئەو دوو شارەوانەی لە هەدەپە جیا بوونەتەوە لەو قەناعەتەدان کە سیاسەتەکانی هەدەپە دژی خەڵکی ناوچەکەیانە. شارەوانیی HDP شارەوانیی خزمەتگوزاری نیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە