شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-18 12:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا گەیشتە 219 حاڵەت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر لە کوردستانی سووریا رایگەیاند: 14 توشبوی نوێی ڤایرۆسی کۆرنا تۆمار کراون، بەوەش کۆی ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە کوردستانی سووریا گەیشتە 219 حاڵەت.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 18ی ئابی 2020 دکنۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند 14 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون، کە هەشت کەسیان نێر و شەش کەسیان لە رەگەزی مێن.

هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر وتیشی :"توشبوەکان هەشتیان لە قامیشلۆ، سێ لە دێرک، دو لە عامودا و یەک توشبو لە کۆبانێیە".

دەستەی تەندروستی ئەوەشی زیاد کردووە کە دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە، بەوەش ژمارەی چاکبووەکان گەیشتووەتە (28) کەس.

دکتۆر جوان مستەفا رایگەیاند: هەر ئەمڕۆ حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا، کە ژنێکی تەمەن (70) ساڵی دانیشتوی شاری درباسیەیەی.

ئاماری کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا:

تووشبووان: 219

چاکبوونەوە: 28

گیانلەدەستدان: 15

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە