بەهۆی تەقینەوە لە خاڵێکی پشکنینی چەکدارانی سەر بە تورکیا 3 کەس کوژران
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- تەقینەوەیێک لە خاڵێکی پشکنینی چەکدارانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە سەرێکانی ڕووی دا و بە هۆی تەقینەوەکەوە لانی کەم 3 کەس کوژران.
کوردپرێس:
ئاژانسە کوردییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه 18ی ئابی 2020، ته‌قینه‌وه‌یێک له سه‌رێكانی له كوردستانی سووریا كه ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای توركیادایه رووی دا و بە هۆی تەقینەوەکەوە سێ سەربازی فیرقەی ٢٠ی سەربە دەوڵەتی تورکیا كوژران.
هه‌ر وه‌ك له زانیارییه‌كاندا هاتووه، تەقینەوەکە لە گوندی داودیەی سەر بە سەرێکانی ڕووی داوە و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه كه خاڵێكی پشكنینی چه‌كدارانی سوپای توركیای كردووه‌ته ئامانج سێ كه‌س كوژراون.
ماوەیێکە تەقینەوەیێکی زۆر لە ناوچە داگیرکراوەکانی سەرێکانی ڕوو دەدات، بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری تەقینەوەکان دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکیی نێوان گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لەسەر تاڵان‌کردنی ماڵ و مۆڵکی هاووڵاتییان.
بۆچوونی بەکارهێنەران