شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-13 09:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زانکۆی میزۆریی ئەمریکا بەشی زمانی کوردی دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- زانکۆی میزۆریی ئەمریکا بۆ خولی پاییزەی خۆی بانگهێشتی هۆگرانی زمان و ئەدەبیاتی کوردیی سۆرانی دەکات کە بەشێوەی ئۆنلاین بەشداری لە بەشی ڕاهێنانی ئەو زانکۆیەدا بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی فەرمیی زانستگای میزۆریی ئەمریکا لەبەشی زمانە بیانییەکانی ئەو زانکۆیەدا، زمانی کوردیی سۆرانیی زیاد کردووە و داوای لە هۆگران کردووە بەشێوەی ئۆنلاین بەشداری لە خولی پاییزەدا بکەن.

بەگوێرەی فەرماننامەکەی خۆتۆمار کردن لە بەشی زمانی کوردی؛ قوتابیێک کە لەم بەشەدا بەشدار دەبێت ڕاهێنانی خولی سەرەتایی بۆ دەکرێت و لە هەفتەیێکدا 3 کاتژمێرە و بەگشتیی خولەکە 15 هەفتە دەخایێنێت.

ئەو زانکۆیە جگەلە تۆمار کردنی ناوی خۆێندکارانی میزۆری، بانگهێشتی کەسانی دیکەشی کردووە کە دەتوانن بەپێی زانیاریی سەرەتایی بەشداری بکەن و کرێی خوێندنیان لێوەردەگیردرێت.

ڕاهێنانەکانی زمانی کوردی لەم زانکۆیەدا بریتییە لە نووسینی کوردیی سۆرانی و ئاشنا بوون لەگەڵ فەرهەنگی کوردی و قسە کردن بە کوردی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە