سەرۆک ئەرکانی فەرماندەییی ئەمریکا: ژمارەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و سووریا کەم دەکەینەوە
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس:
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە زاری ژنەراڵ کێنس مەکێنزییەوە نووسیویەتی باسی کەم کردنەوەی ژمارەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و سووریا دەکرێت.
مەکێنزی سەرۆک ئەرکانی فەرماندەییی ئەمریکا لە ڤیدیۆ کۆنفڕانسێکی پەیمانگای ئاشتی لە ئەمریکا ڕایگەیاند: لە ئێستادا 5200 هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراقن و ڕەنگە ئەنجامی دانوستانی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و عێراق ئەوە بێت کە ژمارەی هێزەکان بۆ 3500 سەرباز کەم بکرێتەوە.
ناوبراو لەبارەی هەبوونی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریاش گوتی: من لەو قەناعەتەدا نیم کە نیازمان بێت بۆ هەمیشە لە سووریا بمێنینەوە. بەڵام دیار نیە تا چ کاتێکیش لەوێ دەبین. ئەمە مەسەلەیێکی سەربازی نیە بەڵکوو بابەتێکی سیاسییە.
ژنەراڵ مەکێنزی جەختیشی کردەوە هێزە ئمریکییەکان تا ئەو کاتەی لە سووریا بین هاوکاریی هێزە کوردییەکان دەکەین بۆ شەڕی دژبە داعش.
لە ئێستا نزیکەی 500 هێزی سەربازیی ئەمریکا لە سووریان بەڵام ئەو فەرماندە ئەمریکییە دەڵێت ژمارەی هێزەکان لە داهاتوودا کەم دەکرێتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران