شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-13 07:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بینای کۆنی "زیجی مەنیجە" لە پارێزگای کرماشان نۆژەن دەکرێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی کرماشان- بینای مێژووییی زیجی مەنیجە لە شاری سەرپێڵزەهاوی کرماشان نۆژەن دەکرێتەوە و کاری پاک کردنەوەی بیناکە لە خاک و خۆڵ و هەروەها کاری توێژینەوەی زانستیی زیاتر لە سەر بیناکە دەستی پێکردووە.

کوردپرێس:

فەرزاد مافی سەرپەرشتیاری لیژنەی نۆژەنکردنەوەی بینای مێژوییی "زیجی مەنیجە" لە شاری سەرپێڵزەهاو ڕایگەیاند کاری نۆژەنکردنەوەی بینا کۆنەکە دەستی پێکردووە و ڕێکخراوی گشتیی میراتی گەشتیاریی ئێران و هەروەها ئیدارەی میراتی کەلتووری و گەشیاریی کرماشان بودجەی کارەکەیان تەرخان کردووە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە ئێستا کاری پاک کردنەوەی بیناکە و هەڵگرتنی خاک و خۆڵ و ڕوونکردنەوەی بینای شوێنەواری کۆنینەی زیجی مەنیجە دەستی پێکردووە و هاوکات کۆڵینەوەی زانستیی زیاتریشی لە سەر دەکرێت.

بینای زیجی مەنیجە بینایێکی کۆنە کە لە یەکەم ڕوانیندا لە کاروانسەرایێک دەچێت بەڵام تا ئەم کاتەش لەبارەی چیەتیی بیناکەوە بڕیاری کۆتایی نەدراوە و کۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بە گوێرەی ڕواڵەتی بیناکە و ئەو کەرەستە و کەلوپەلە بیناسازییانەی لە بیناکەدا بەکار هێنراون مێژووی زیجی مەنیجە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان و پێش ئیسلام.

شایانی باسە سەرپێڵزەهاو لە پارێزگای کرماشان 224 بینا و شوێنەواری مێژوویی لە خۆ دەگرێت کە تا ئەم کاتە 146 کەیس لەو شوێنەوارانە تۆماری نەتەوەیی کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە