شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-12 12:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەت پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی ئایندە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هێرشەکانی تورکیا بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەکەی فراکسیۆنی ئایندە ئاماژەبەوەش دراوە،" لێرەوە داوا لە حکوومەتی ئیتیحادی لە بەغداد دەکەین، رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ھێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عێراق و ھەرێمی کوردستان توندتر بکات و پێداچونەوە بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیادا بکرێت".

دەقی بەیاننامەکە:

هێرشەکانی تورکیا ئیدانە دەکەین

خاک و خەڵکی عێراق، بە ھەرێمی کوردستانەوە، خاوەنی سەروەری و شکۆی خۆیانن و دەبێت ھەموو لایەنە نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتی و ناوخۆییەکان رێزی بگرن. بۆیە ئێمە سەرکۆنەی ھەر بێڕێزی و پێشێلکارییێک دەکەین کە دەرحەق بە نیشتیمانەکەمان و ھەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی دەکرێت و لێرەوە جارێکیتر بە توندی ئیدانەی پەلامارەکانی ئەمڕۆی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەکەین بۆ سەر ھەرێمی کوردستان کە تیایدا چەند فەرماندەیێکی پاسەوانی سنوور گیانیان لەدەست داوە.

لێرەوە داوا لە حکوومەتی ئیتیحادی لە بەغداد دەکەین، رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ھێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عێراق و ھەرێمی کوردستان توندتر بکات و پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیادا بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە