شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-12 11:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کازمی هیچ کام لە بەندەکانی کارنامە حکومییەکەی جێبەجێ نەکردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەڕلەمانتارێکی یەکێتی نیشتمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رەخنە لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق دەگرێت بەوەی هیچ کام لە بەندەکانی کارنامە حکومییەکەی جێبەجێ نەکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێزان شیخ دلێر پەڕلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانی لە لێدوانێکدا بەپێگەی "مەعلوومە"ی راگەیاندووە حکوومەتەکەی کازمی گەلێک هەڵەی کردووە لەوانە دیاری کردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەشێوەیێکی نایاسایی چوونکە هەموو کوتلە سیاسییەکانی ناو پەڕلەمان پشتیوانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە نەبوون.

شێخ دلێر لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق هیچ کام لەبەندەکانی کارنامە حکومییەکەی جێبەجێ نەکردووە، کە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داوە.

هەروەها روونیشی کردووەتەوە، لەژێر سایەی پەکخستنی پەرلەمان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناتوانرێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە