شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-12 07:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جێگرەکەی جۆبایدن: دەیان هەزار کورد لە شەڕی داعشدا گیانیان بەخت کرد کەچی ترەمپ کوردی فرۆشت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- کامیلا هریس جێگری جۆبایدن لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا بە فەرمانی ترەمپ دەڵێتپشت کردن لە کورد و دەست لێبەردانیان خەیانەت بوو بەرانبەر بە کورد و لە ڕاستیدا ئیدارەی ترەمپ کوردی بە تورکیا فرۆشت.

کوردپرێس:

جۆبایدن پاڵێوراوی دیموکراتییەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی 2020 "کامیلا هێریس"ی وەک جێگری یەکەمی خۆی دەستنیشان کرد.

کامیلا هریس پاڵێوراوی ژمارە یەکی دیموکراتییەکان بوو و پاشتر بە قازانجی جۆ بایدن کشایەوە. ئەو سیاسەتوانە ئەمریکییە دەڵێت ڕەفتاری ترەمپ لەگەڵ کورد، خەیانەت کردن بوو لە کوردەکانی سووریا.

کامیلا هریس ساڵی 2019 و پاش هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا لە دیمانەیێکی ڕادیۆییدا وتبووی دۆناڵد ترەمپ کوردەکان سووریای فرۆشت ئەوەش لە کاتێکدا کوردەکان لە شەڕی دژبە داعش شان بە شانی ئەمریکا شەڕیان دەکرد و دەیان هەزار کورد لەو شەڕەدا گیانیان بەخت کرد.

ناوبراو جەختیشی کردتەوە کە ڕەفتاری ترەمپ بەرانبەر بە کورد بووە هۆی ئەوەی خەسار لە پێگە و کەسایەتیی ئەمریکا لە کۆمەڵگەی دەولی بکەوێت و چیتر کەس پێشوازی لە هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەمریکا ناکات و گیانی خۆی لە بەر خاتری ئەمریکا ناخاتە مەترسییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە