شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-12 07:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خومپارەیێک لە نزیک نووسینگەی پارتی لە بەغدا کەوتە خوارەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند خومپارەیێک لە تەنیشت نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا کەوتۆتە خوارەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 12ی ئابی 2020 ئاژانسی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیێکەوە ڕایگەیاند: گوللەیێکی خومپارە لە نزیک نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شەقامی ژمارە 52ی ناوچەی کەڕادەی سەنتەری بەغدا کەوتۆتە خوارەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی زیاد کردووە کە تا ئەم کاتەش دیار نیە کێ یان چ لایەنێک خومپارەکەی هاویشتووە بەڵام ڕووداوەکە خەساری ئەوتۆی لێنەکەوتۆتەوە.

ژمارەیێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ لە عێراق ڕایانگەیاندبوو کە ئەو ڕووداوە تەقینەوەی بۆمبێک لە نزیک بارەگای پارتی بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە