شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-11 13:38 کاتی خوێندنەوە: 3 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لاهوور شێخ جەنگی تووشی کۆرۆنا بوو

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی ڤیدیۆییی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

کوردپرێس:

لاهور شێخ جەنگی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، "خۆم بەخۆشحاڵ دەزانم تووشی ئەو پەتایە بووم بۆ ئەوەی باشتر هەست بە ئێش و ئازاری ئەو هاونیشتمانییانە بكەم، كە لە ماوەكانی رابردوودا لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان تووشی ئەو پەتایە بوون، له‌ هه‌مان كاتدا هه‌رگیز خۆمان له‌به‌رپسیارێتی نه‌دزیوه‌ته‌وه‌ و له‌ئێش و ئازاری میلله‌ته‌كه‌مان بوین، هه‌ركاتێك له‌ هه‌ر شوێن و شارێك، كه‌ به‌زۆنی مه‌ترسیدار له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا، خۆم و تیمێك له ‌شوێنه‌كه‌ ئاماده‌ ده‌بوین بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵكه‌كه‌مان به‌رزبكه‌ینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌كه‌موكوڕیه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ین".

باوه‌ڕم به‌وه‌نه‌بوه‌ به‌خۆكه‌ره‌نتینكردن له‌ماڵه‌وه‌ روبه‌ڕوی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ببینه‌وه‌، به‌ڵكو باوه‌ڕم وابوه‌ خۆمان روبه‌ڕوی ئه‌م په‌تایه‌ ببینه‌وه

ئاماژەی بەوەش کرد، "باوه‌ڕم به‌وه‌نه‌بوه‌ به‌خۆكه‌ره‌نتینكردن له‌ماڵه‌وه‌ روبه‌ڕوی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ببینه‌وه‌، به‌ڵكوو باوه‌ڕم وابوه‌ خۆمان روبه‌ڕوی ئه‌م په‌تایه‌ ببینه‌وه‌ و هه‌وڵی به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگری جه‌سته‌مان بده‌ین و له‌و شوێنانه‌ی زۆر قه‌ره‌باڵغ بون خۆمان بپارێزین، لێره‌وه‌ له‌خودای به‌خشنده‌ داواده‌كه‌م شیفای به‌په‌له‌ بنێرێت بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ كه‌ توشی په‌تا بون، سه‌ره‌خۆشی له‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌م یه‌كێك له‌ئازیزانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

باشترە بیربكه‌نه‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ن باشتر خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌تان بكه‌ن و پاره‌و پول چاوتان كوێر نه‌كات و واز له‌خزمه‌تی هاوڵاتیان مه‌هێنن

لاهور شێخ جەنگی لە پەیامەکەیدا بۆ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، باسی لەوەکرد، "ئێمه‌ موعه‌ره‌زین توشی كۆرۆنا بین، له‌كۆتاییشدا هه‌مومان ده‌مرین، بۆیه‌ باشترە بیربكه‌نه‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ن باشتر خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌تان بكه‌ن و پاره‌و پول چاوتان كوێر نه‌كات و واز له‌خزمه‌تی هاوڵاتیان مه‌هێنن، چونكه‌ له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ی بۆ مناڵه‌كانمان ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نها ناو و ناوبانگه‌".

هه‌وڵبده‌ن به‌ ته‌نگ ئێش و ئازاری میلله‌ته‌كمانه‌وه‌ بن و ئه‌وه‌نده‌ به‌دوای پاره‌ و پۆست و پله‌و پایه‌ مه‌بن و ئه‌وانه‌ ده‌ڕۆن و نامێننه‌وه‌

لە پەیامەکەیدا بۆ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت، "هه‌وڵبده‌ن به‌ ته‌نگ ئێش و ئازاری میلله‌ته‌كمانه‌وه‌ بن و ئه‌وه‌نده‌ به‌دوای پاره‌ و پۆست و پله‌و پایه‌ مه‌بن و ئه‌وانه‌ ده‌ڕۆن و نامێننه‌وه‌، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌م به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌ و ئه‌و هه‌مو قه‌یرانه‌ی دروستبوه‌ و بارگریانی سه‌ر شانی خه‌ڵك تێبه‌ڕێنن و كه‌م بكه‌نه‌وه‌".

هاوسەرۆکی یەکێتی ڕوونیشی کردەوە، سوپاسی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ناوخۆ و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان ده‌كات، "به‌دڵێكی گه‌وره‌وه‌ به‌بێ موچه‌ش له‌خۆبردوانه‌ هه‌وڵیاندا هاوڵاتیان بپارێزن، بۆیه‌ ده‌ستی ماندوبونیان ده‌گوشم، زۆریان ته‌حه‌مولكردوه‌ ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش ته‌حه‌مول بكه‌ن و به‌وهیوایه‌ی هه‌مومان ئه‌و قه‌یرانانه‌ تێپه‌ڕێنین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە