شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-11 14:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی کۆبوونەوەیێکی بەرپرسانی عێراق و پەکەکە دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تەلەڤزیۆنی ڕووداو لە هەواڵێکی بەپەلەدا ڕایگەیاند کۆبوونەوەیێکی نێوان بەرپرسانی عێراقی و پەکەکە لە سنووری برادۆست بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کرا.

کوردپرێس:

دیجیتاڵ میدیای ڕووداو رایگەیاند، ژمارەیێک فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراقی لە برادۆست چوونەتە لای پەکەکە بۆ هەماهەنگیکردن و وەستانی شەڕ، لەوکاتەدا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانی کردوون و تاوەکوو ئێستا نازانرێت ژمارەی قوربانییەکان چەندن.

کۆبوونەوەکە لە کوێستانی بێرمێ دینداران بووە لە سنووری شارۆچکەی سیدەکانی قەزای سۆران. بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکانیش دەڵێت "دوو فەرماندەی پاسەوانی سنوور کوژراون".

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 3:45ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی برادۆست، ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنووری عێراقیان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە چەند پاسەوانێکی سنوور کوژراون کە عەمیدێک و عەقیدێکی کوردیان تێدایە.

ئیحسان چەلەبی گوتیشی "بەهۆی سووڕانەوەی بەردەوامی فڕۆکە تورکییەکان تاوەکو ئێستا نەتوانراوە تەرمی کوژراوەکان بهێنرێتەوە".

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، هەشت کەس لە بەرپرسانی عێراقی و پەکەکە بەشداریی کۆبوونەوەکە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە