شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-10 15:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا بۆ 119 حاڵەت بەرز بوویەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بە تۆمارکرانی 18 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا دوا ئاماریی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە کوردستانی سووریا گەیشتە 119 حاڵەت.

کوردپرێس:

ژیوان مستەفا هاوسەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە هەڵکشانی ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا کردووە و دەڵێت لە کوردستانی سووریا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 18 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەکۆرۆنا لە کوردستانی سووریا تۆمار کراوە و بەو پێیەش دوا ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر گەیشتە 119 حاڵەت.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوزیش ژیوان مستەفا لە لێدونەکەیدا ئاشکرای کردووە کە 18 حاڵەتە نوێیەکە لەم بەشانەی کوردستانی سووریا بوون: 9 حاڵەت لە قامشلۆ، 3 حاڵەت لە کۆبانێ و 2 حاڵەت لە حەسەکە و 2 حاڵەت لە دەیرەزوور و 1 حاڵەت لە رمیلان و 1 کەسیش لە ڕەقە تۆمار کراون و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە