شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-10 06:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دژایەتی کردنی کورد بەشێکە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەردۆغان

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ڕۆژنامەی عەرەب نیووز دەنووسێت: دژایەتی کردن لەگەڵ کوردەکانی عێراق و سووریا بەشێکە لە ئەرکانە سەرەکییەکانی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی عەرەب نیووز لە یادداشتێکدا بڵاوی کردەوە: ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ستراتێژیی هێرشبەرانەی هەمبەر هەندێک وڵات وەکوو میسر، ئیمارات و دیکەی وڵاتان گرتۆتە بەر و وێڕای دەستوەردان لە لیبیا ڕووبەڕووبوونەوەیێکی چەند لایەنەی دژ بە کوردەکان لە عێراق و سووریا گرتۆتە پێش.

نووسەری یادداشتەکە، دەڵێت ئەم هەڵمەتە بەشێکە لە خولیای سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ دامەزراندنەوەی دووبارەی ئیمپراتوریی عوسمانی.

نووسەرەکە بڕوای وایە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لەسەر دوو بنەمای سەرەکی دامەزراوە: پشتگیری لە ئیسلامگەراکان لە هەموو شوێنێک و گومانی خراپ دەرحەق بە دراوسێکان کە لە کاردانەوەیێکدا ڕووبەڕووبوونەوەی کوردەکانی لە عێراق و سووریای گرتۆتە بەر.

لەم یادداشتەدا جەخت کراوەتەوە کە سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ جێبەجێ کردنی سیاسەتە پاوانخوازانەکانی خۆی بەتایبەت هەمبەر کوردەکان و شەڕی لیبیا، کەڵک لە هێزی بەکرێگیراو وەردەگرێت.

ڕۆژنامەکە دەشنووسێت سیاسەتی پاوانخوازانەی ئەردۆغان و گۆڕینی دیموگرافیا بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان کە تورکیا داگیری کردوون، شکست دێنێت و هەڵمەتەکانی ئەردۆغان بە هیچ شوێنێک ناگات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە