ناکرێ بێدەنگ بین لە قاچاخی و قۆرخکاریی سنوورەکان
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، لهبارهی قاچاخی و قۆرخکاریی سنوورەکانهوه رایدهگهیهنێت، ئەوه زەنگێکی مەترسیداری گەورەیە. بەهیچ شێوەیەک ناکرێ بێدەنگ بین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عهدنان عوسمان، سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان له نووسینێكیدا پیشتگیری له بانگەوازێکی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەکات، کەداوای هەڵوێستی کردبوو لەسەر قۆرخکاری و قاچاخی خاڵە سنورییەکان.
سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی و وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان دهڵێت: "‏ئەمە زەنگێکی مەترسیداری گەورەیە. ئەمە سەرەتایێکە بۆ فەرهودێکی رێکخراوانە و ئاشکرایانەی داهاتی نیشتمان و برابەش کردنی لە نێوان دەسەڵاتداراندا".
ههروهها ئهوهشی وتووه "بەردەوامی ئەمە و چارەسەرنەکردنی، ئاماژەیە بۆ نەبوونی ئیرادە و بوونی پاڵپشت و پشتگیریش".
هاوكات جهخت لهوه دهكاتهوه "بەهیچ شێوەیێک ناکرێ بێدەنگ بین. ئەمە خاڵی یەکلاکەرەوەیە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران