شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-07 14:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردوومان کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی تورکیا چەند گوندێکی ناوچەی شارباژێڕی سنووری پارێزگای سلێمانییان بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕ بە ئاژانسی هەواڵی باسنیوز-ی راگەیاندووە: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی تورکیا زیاتر لە جارێک گوندەکانی قامیش و درێیان لە سنووری قەزای ماوەت بۆردوومان کرد.

گوتیشی بە هۆی ئەو بۆردوومانەوە ئاگر لە پووش و پاوان و دارستانی ناوچەکە کەوتووەتەوە، رەز و باخی جووتیاران سووتاوە.

قایمقامی قەزای ماوەت راشیگەیاند بۆردوومانەکان هیچ زیانێکى گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.

چەند هەفتەیێک لەمەوبەر فڕۆکەکانی تورکیا لە کونەماسی سەر بە شارباژێر، ئۆتۆمبێلێکی سەر بە چەکدارانی پەکەکەیان بۆردوومان کرد، بەم هۆیەوە چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە