لە هەرێمی کوردستان 14 کەسی دیکە بەکۆرۆنا گیانیان لەدەست دا
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له راگه‌یه‌ندراوی ژماره 163ی رۆژانه‌یدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ورده‌کاری زیاتری له باره‌ی ئاماره‌کانی تایبه‌ت به ره‌وشی کۆرۆنا خستووه‌ته‌ڕوو و ئاماژه‌ی داوه، که له‌و ماوه‌یه‌دا، 2522 پشکنینی نوێ کراوون و له ئه‌نجامدا: 41 که‌سی دیکه که‌ره‌نتین کراوون. 507 تووشبووی نوێ ده‌ستنیشان کراوون. له‌و ژماره‌یه 244 که‌س له هه‌ولێر، 92 له دهۆک، 70 له سلێمانی، 59 له راپه‌ڕین، 28 له گه‌رمیان و 14 که‌سیان له هه‌ڵه‌بجه بوون.
هه‌روه‌ها 132 که‌س چاک بوونه‌ته‌وه، که 89 که‌س له هه‌ولێر، 34 له گه‌رمیان، 9 که‌س له هه‌ڵه‌بجه.
سه‌باره‌ت به مردنیش له ئاماره‌که‌دا هاتووه: 14 حاڵه‌تی نوێ تۆمار کراوون. 6 له هه‌ولێر، 5 له سلێمانی و 1 له گه‌رمیان و 2 که‌س له دهۆک.
ئاماری گشتی له هه‌رێم به‌م جۆره‌یه:
که‌ره‌نتین: 21408
پشکنین: 218694
تووشبوون: 16084
چاکبوونه‌وه: 9843
مردن: 611
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران