شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-07 04:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە عێراق 3047 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندرووستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەسەرانسەری ئەو وڵاتە راگەیاند.

کوردپرێس: بەپێی راگەیاندنەکە، لە شەو و رۆژێکدا 16 ھەزار و 591 پشکنین بۆ گومانلێکراوانی تووشبوو بە ڤایرسی کۆرۆنا ئەنجام دراوە، لەو پشکنینانەدا دەرکەوتووە، 3 ھەزار و 47 کەسی دیکە لە سەرانسەری عێراقدا تووشی کۆرۆنا بوونە.

لە راگەیاندنەکەشدا ھاتووە: لەو 24 کاتژمێرەدا، 67 حاڵەتی گیان لەدەست دان بە ھۆی کۆرۆناوە تۆمارکراوە، بەمەش ژمارە مردووان بەھۆی کۆرۆناوە لە عێراقدا گەیشتە 5 ھەزار و 161 کەس. ھاوکات 2 ھەزار و 583 کەسیش لە نەخۆشیەکە چاک بوونەتەوە.

لە سەرەتای سەرھەڵدانی پەتای کۆرۆنا لە عێراقدا، تاکوو ئێستا 140 ھەزار 603 حاڵەتی تووشبوون لەو وڵاتەدا تۆمارکراوە. لەو ژمارەیە 101 ھەزار و 25 کەس چاک بوونەتەوە، واتە بەڕێژەی 71.9%. ژمارەی ئەو تووشبووانەی، کە تاکوو ئێستا لە نەخۆشخانەکاندا ماون 34 ھەزار وو 417 حاڵەتن. لەم ژمارەیەش 517 کەس لەژێر چاودێری چڕ دان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە