شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-05 09:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێوەندیی تەلەفونیی سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆکی لوبنان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-دوای تەقینەوە گەورەكەی لوبنان، ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی لوبنان ئەنجامدا و پشتیوانی عێراقی بۆ گەلی لوبنان دەربڕی.

کوردپرێس:

سەرۆک کۆماری عێراق د.بەرهەم ساڵح پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میشێل عەون سەرۆکی لوبنان ئەنجامدا و لە بارەی تەقینەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی بەیروتی پایتەختی لوبنان قسەیان کرد کە ژمارەیەک هاوڵاتی بێتاوانی کردە قوربانی.

لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا سەرۆک کۆمار پشتیوانی و پشتگیری حکومەت و گەلی عێراقی بۆ گەلی لوبنانی برا دوپاتکردەوە و پرسە و ماتەمینی خۆشی بۆ کەسوکاری شەهیدەکان دەربڕی و هیوای زو چاکبونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی لوبنان ستایشی هەڵوێستی سەرۆک بەرھەمی کرد، ھاوکات بەبایەخیشەوە باسی هەڵوێستی عێراق و هەستی برایانەی نێوان هەردو گەلی برای کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە