شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-05 11:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان هەڕەشە لە گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- گۆڤاری شەڕە ئاسمانییەکان هۆشداری دەدات هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەشێوازێکی کەم وێنە زیادی کردووە و ئەمەش گیانی ئەو هاووڵاتییە کوردە مەدەنییانە دەخاتە مەترسییەوە کە لە سەر سنووری تورکیا دەژین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا لە ناوەڕاستەکانی مانگی جوونی ڕابردووەوە هێرشە ئاسمانی و زەوینییەکانی خۆی بۆ سەر هەرێمی کوردستان زیاتر کردەوە و ڕاشیگەیاند هۆکارەکەی ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە-یە.

بەڵام گۆڤاری پسپۆڕی هێرشە ئاسمانیەکان سەربە زانستگای لەندەن، دەڵێت بەربڵاویی هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان چاوەڕوان نەکراو وکەم وێنەیە و ئەنجامەکەشی کوژرانی ژمارەیێک لە هاووڵاتییانی سڤیلی کورد لە هەرێمی کوردستان بووە.

گۆڤارەکە زیادی دەکات: هێرشەکانی تا ئاستێک زیاتر بوونەتەوە کە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە مەحکووم کراون.

هەروەها لە ڕاپۆرتی مانگانەی گۆڤارەکەدا لەبارەی گیان لەدەست دانی خەڵکی مەدەنی کوردی عێراق هۆشداری دراوە.

گۆڤاری ئیرۆوارز هۆشداری دەدات بەشێوەیێکی کەم وێنە گیانی خەڵکی سڤیل لە مەترسیدایە و خەڵکی مەدەنی لە هەر سێ پارێزگای دهۆک، سلێمانی و هەولێر خەساریان لە هێرشەکانی تورکیا بینیوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە