شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-27 04:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان کردە ئامانج

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنووری ناحیەی بامەڕنی لە قەزای ئامێدی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەیان بۆردوومان کرد.

کوردرێس: لەمبارەیەوە حەمید زوبێر، بەڕێوەبەری ناحیەی بامەڕنیی سەر بە قەزای ئامێدی بە باسنیوز-ی راگەیاندووە: "ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی بارزانکێ-یان لە دەڤەری دۆسکی لە سنووری ناحیەی بامەڕنی لە قەزای ئامێدی بۆردومان کرد، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا کە چەکداری پارتی کرێکاری کوردستان(پەکەکە) بوونە".

ئاشکراشی کرد کە ئەو دوو چەکدارە لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا بوونە و لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا جگە لە گیان لەدەست دانی ئەوان، چەندین دۆنمی زەویی خەڵک لە ناوچەکە سووتاون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە