شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-26 14:29 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران لەگەڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دیداری کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیدارێکدا وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان دۆخی ئاوارە و پەنابەرەکانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم تاوتوێ کرد.

کوردپرێس:

پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 16/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو ئیڤان فائق جابرو وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ر‌انى عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كاریگه‌ریى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌تایبه‌تیش له‌ناو ئاواره‌ و په‌نابه‌راندا، كار و چالاكییه‌كانى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق له‌ كه‌مپه‌كانى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌یان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى كاركردن بۆ مسۆگه‌ركردنى ئارامى و سه‌قامگیرى و زه‌مینه‌خۆشكردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێد و شوێنه‌كانى خۆیان كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تیش ئێزدى و مه‌سیحییه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ‌ گێڕانه‌وه‌ى متمانه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شوێنه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى له‌نێوان پێكهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كاندا، له‌گه‌ڵ دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان و ده‌رفه‌تى كار له‌و ناوچانه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە