ئیدارەی خۆسەر: میتی تورکیا ژنە داعشێکی ئەسیرکراوی کەمپی هۆلی ڕفاند
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە بەیانێکدا ڕایگەیاند دەزگای هەواڵگریی میتی تورکیا لە هەڵمەتێکدا ژنێکی داعشیی ڕفاندووە کە لە کەمپی هۆلی باکووری سووریا بە ئەسیری لەژێر چاودێریدا بوو.
کوردپرێس:
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە سووریا ڕایگەیاند دەزگای هەواڵگریی میتی تورکیا ژنە داعشێکی لە کەمپی هۆل دزیوە کە وەک دیل لەو کەمپەدا ئەسیر کرابوو.
لە ڕاگەیاندنەکەی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا نووسراوە هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی داعشەوە، تورکیا بە هەموو شێوەیێک پاڵپشتیی تیرۆری کردووە و ئەو پشتگیرییانەی پێشتر بە ژێربەژێر دەکران ئێستا بە ئاشکرا ئەنجام دەدرێت.
ئیدارەی خۆسەر ئەوەشی زیاد کردووە کە چەندین جاری دیکەش تورکیا هەوڵی ڕفاندنی دیلە داعشییەکانی داوە و مەبەستیەتی ئەو ئەندامانەی داعش بەکار بهێنێت بۆ گوشار خستنە سەر لایەنەکان و گەیشتن بە مەبەست و بەرژەوەندیی خۆی.
شایانی باسە کەمپی هۆل لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا بە هەزاران ژن و منداڵی داعشی تێدا دەژین.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران