شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-18 06:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گفتوگۆی مەسعوود بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە سەر دواپێشهاتەکانی عێراق و هەرێم

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە درێژەی دیدارەکانی خۆی کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردوویەتی لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی ١٧ـی ٧ـی ٢٠٢٠ مسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کرد.

لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە پەیوەندییەکانی فەڕەنسا و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و جموجۆلەکانی داعش و ئەو قەیرانانەی بە هۆی پەتای کۆڕۆناوە ڕویان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە کرا.

هەروەها پشتیوانیە هەمیشەییەکانی فەڕەنسا لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی گرینگی فەڕەنسا لە بەرەنگار بوونەوەی داعش و پەیوەندی هەرێم بە حکوومەتی فیدراڵ تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون.

هەر لە دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان و بینینەوەی مەسعوود بارزانی دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە