شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-18 06:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری ناوخۆی هەرێم لەگەڵ سەرکونسووڵی ئێران لە هەولێر دیداری کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکونسووڵی ئێران لە هەولێر لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بوویەوە و لە دیدارەکەدا گرینگترین تەوەرە هاوبەشەکان و مەسەلەی کۆرۆنا و ئاسانکاری کردن بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییانی هەردوولا باس کرا.

کوردپرێس:

کونسووڵخانەی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر بە یاوەریی تیمێکی پسپۆڕی نوێنەرایەتی، لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد خالید وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە لەو دیدارەدا کە لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو هەر دوو لا لەبارەی دواپێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەروەها تەوەرە هاوبەشەکان گفتوگۆ و ڕاگۆڕۆنەوەیان کرد.

هەروەها مەسەلەی کۆرۆنا و ئاسانکاری کردن بۆ گەشتیاران و هاووڵاتییانی هەردوولا و فەرمانبەرانی کۆمپانیا ئەندازیاری و تەکنییەکان لە پڕۆژەکانی هەرێمی کوردستان و دیکە کاروبارە هاوبەشەکان چەند تەوەری دیکەی گفتوگۆکانی ئەو دوو لایەنە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە