ئاسایشی کوردستانی سووریا لەبارەی تەقینەوەکانی حەسەکەوە ڕوونکردنەوەی بڵاو کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەکانی ناوخۆ لە کوردستانی سووریا رایگەیاند، ئەوەی ئێوارەی چوارشەمە لە شاری حەسەکە تەقییەوە کۆگای چەک و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی شەڕەکانی ئەمدواییە بوون کە لە شەڕی چەکدارانی داعش دەستیان بەسەردا گیراوە.
کوردپرێس:
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 15ی تەممووز کۆگایێکی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی سووریای دیموکرات HSD لە شاری حەسەکە تەقییەوە. ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ناوخۆ لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، کە بە ئاسایش ناسراون، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، هەموو ئەو تەقەمەنییانەی کە تەقینەوە پاشماوەی جەنگ و شەڕەکانی ئەمدواییەن لەگەڵ رێکخراوی داعش.
هەر لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە: "تەقینەوەی کۆگاکە بەهۆی تەزووی کارەبا روویداوە و تەنیا زیانی ماددیی هەبوو".
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ناوخۆ لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ڕەتی دەکاتەوە تەقینەوەکە بەهۆی بۆردوومانی ئاسمانیی تورکیاوە بووبێ، وەک ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێکی میدیاکان بڵاوکرایەوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران