شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-16 08:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چەند تەقینەوە لە کۆگای چەکی هەسەدە لە پارێزگای حەسەکە ڕووی دا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سەرچاوە خۆجێیییەکان لە حەسەکە ڕایانگەیاند چەندین تەقینەوە لەکۆگای چەک و تەقەمەنیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕووی دا.

کوردپرێس:

سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای حەسەکە رایانگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 15ی تەمووزی 2020کاژێر 8:00 چەند تەقینەوەیێک لە سەنتەری شاری حەسەکەی کوردستانی سووریا روویان داوە و تەقینەوەکان لەنێو کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی بوون.

بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکان لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدەیە و بەهۆیانەوە هەشت کەس برینداربوون، کە برینی هەموویان سووکە.

تەلەڤزیۆنی ڕووداو ڕایگەیاند، لە کۆگایێکی چەک و تەقەمەنیی هەسەدە لە حەسەکە تەقینەوە دروست بووە، دەنگی پێنج تەقینەوەی بەهێز بیستراون و ئاگرێکی گەورەش کەوتووەتەوە، هۆکاری تەقینەوەکان دیارنییە، بەڵام دەگوترێت کە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە بووە.

کۆگاکە چەکی قورس، سووک و مامناوەندی تێدایە و دوورە لە شوێنی نیشتەجێبوونەوە.

تاوەکو ئێستاش هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ راگەیێندراوێکی لەبارەی تەقینەوەکانەوە بڵاونەکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە