شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-16 05:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆککۆماری عێراق سەردانی گڵکۆی شێخ محەمەد کەسنەزانیی کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەردانی تەکیەی قادری کەسنەزانی کرد لە شاری سلێمانی و تاجەگوڵینەی لەسەر گڵکۆی ڕابەری کۆچکردووی تەریقەتی قادری، شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی دانا.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 15ی تەمووزی 2020، بەرهەم ئەحمەد ساڵح بەیاوەریی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لاهور شێخ جەنگی سەردانی ماڵی شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی کرد و تاجەگوڵینەی لەسەر گڵکۆکەی رابەری کۆچکردووی تەریقەتی قادری، شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی دانا.

سەرکۆماری عێراق لەلایەن شێخ نەهرۆ کوڕی شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی رابەری نوێی تەریقەتی قادری پێشوازیی لێکرا.

رابەری تەریقەتی قادری، شێخ محەمەد شێخ عەبدلکەریم کەسنەزانی رۆژی چواری تەمووزی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە ویلایەتە یەکگرتوکانی ئەمریکا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی (کرپچنە)ی سەربە شارۆچکەی سەنگاو سنووری پارێزگای کەرکووک لەدایکبووە، لەدوای کۆچی دوایی شێخ عەبدولکەریمی باوکی، بە رابەری تەریقەتی قادری هەڵبژێردراوە.

لە سەرەتای مانگی شوباتی رابردوودا، باری تەندروستیی شێخ محەمەد تێکچوو و بە مەبەستی چارەسەرکردن سەفەری ئەمریکای کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە