داداگاى تورکیا سزاى ٩ ساڵ زیندانى بەسەر سەرۆک شارەوانى ئامەددا سەپاند
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ١٩ی ئابی ٢٠١٩دا هاوسەرۆکى شارەوانیى گەورەى ئامادی کوردستانی تورکیا لە سەر ئەرکەکەی دوور خرایەوە و قەیوم لە جێگەی دانرا لە حوکمێکیشدا دادگای تورکیا سزای 9 ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاند
کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەممە 15ی تەمووزی 2020 میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە کە دادگاى باڵاى تورکیا بە تۆمەتی 'ئەندامی ڕێکخستن' لە ٩مین دادگای سزا قوڕسەکانی ئامەد سکاڵا تۆمارکرابوو ٩ی ئازار دادگا سزای ٩ سال و ٤ مانگ و ١٥ی ڕۆژی بەسەر سەلچووک مزراکلی هاوسەرۆکى شارەوانى گەورەى ئامەدا سەپاند.
ئەمە نۆیەمین جارە کە سزای دادگای ئامەد سزاکەی بەسەر ناوبراودا پەسەند کرد و دادگا داواکاریی ئازادکردنی مزراکلی ڕەت کردەوە.
بڕیارە بەم نزیکانە پارێزەرانی مزرالی بۆ ئەوە تانە لە بڕیارەکە بدەن و تەمیزی بکەنەوە، سەردانی دادگای باڵا دەکەن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران