ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق 60 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو دووهەزار و 145 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە، هەروەها 105 حاڵەتی مردنیش هەبووە و هەزار و 940 توشبوی ڤایرۆسەكە چاك بوونەتەوە.
کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 5ی تەمووزی 2020 وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 11 هەزار و 711 پشكنین كۆرۆنا ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش دووهەزار و 145 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوە بەوەش كۆی گشتی توشبووان گەیشتە 60 هەزار و 479 توشبوو."
ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی لەوەش كردووە، هەرلەو ماوەیەدا 105 توشبووی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە بەوەش كۆی مردوان بۆ دووهەزار و 473 كەس بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هەر لە24 كاتژمێری رابردوو هەزار و 973 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە بەوەش كۆی گشتی ئەوانەی ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە گەیشتە 33 هەزار و 17 توشبوو.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران