شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-05 14:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاوێژکارێکی کوردی سەرۆککۆماری عێراق دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەک لە ڕاوێژکارە کوردەکانی سەرۆککۆماری عێراق بە نامەیێک داوای دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی بەرهەم ساڵح کرد و بە فەرمی لە پۆستەکەی کشایەوە.

کوردپرێس:

سالار مەحموود ڕاوێژکاری کوردی سەرۆککۆماری عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، لەدوای دەستبەکاربوونم وەک راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق لە 2019/01/01 تا رۆژی 2020/06/30 بە ویستی خۆم دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەشی بەڕێز کاک د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ پێشکەش کرد.

دەقی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی سالار مەحموود:

بۆ رای گشتی بەڕێز

لەدوای دەستبەکاربوونم وەک راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق لە 2019/01/01 تا رۆژی 2020/06/30 بە ویستی خۆم دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەشی بەڕێز کاک د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ پێشکەش کرد. بە سوپاسەوە بەڕێزیان دەستلەکارکێشانەوەکەیان قبووڵ کرد. سوپاسی متمانەی دەکەم لە ماوەی کارکردنمان. بە هیوای سەرکەوتن بۆ تیمی کوردستان لە بەغدا و بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلەکەمان.

رای گشتیی کوردستان و هەموو لایەک ئاگادار دەکەم کە لە رۆژی 2020/06/30ـەوە لەو بەرپرسیارێتییە نەماوم.

وەک هەمیشە لە هەر جێگە و پێگەیەکدا بم هیوا و ئامانجم تەنیا خزمەتکردنی کورد و کوردستانە.

لەگەڵ رێزدا

سالار مەحمود

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە