شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-01 09:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

16 قوربانی و 1 هەزار و 293 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 15 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەمە 1ی جوولای 2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە توویتەر بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ 1 هەزار و 293 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 199 هەزار و 206 کەس.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 16 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 5 ھەزار و 131 کەس.

ھەر بەپێی داتاکان لە تورکیا، کۆی تاقیکردنەوەکانی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتۆتە 3 ملوێن کەیسی تاقی کردنەوە و بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەی لە نەخۆشییەکە چاک بوونەتەوە کەمترە لە ژمارەی تووشبووان لە ڕۆژێکدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە