شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-01 08:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زیندانییانی داعش لە باشووری حەسەکە یاخی بوون

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- تیرۆریستانی زیندانیکراوی داعش لە بەندیخانەی سینا لە گەڕەکی گوێرانی باشووری حەسەکە دەستیان داوەتە یاخیبوون و هێزەکانی ئاسایشی حەسەکە بەرپەرچی یاخیبوونەکەیان داوەتەوە و کۆتایی بە کێشەکە هێنراوە.

کوردپرێس:

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئاگادارەکانەوە دەست کەوتوون تیرۆریستانی بەندکراوی داعش لە بەندیخانەی سینای سەر بە گەڕەکی گوێران لە باشووری حەسەکە هەڵمەتێکی یاخیبوونیان ساز کرد.

تەلەڤزیۆنی ڕووداو لەو بارەیەوە ڕایگەیاند یاخیبوونەکەی داعش کاتژمێر 9ی شەو بە کاتی ناوچەکە لە بەندیخانە دەستی پێکرد و تا دەمەوبەیان بەدەوام بوو و زیندانییەکان لەو ماوەیەدا دەستیان کردبوو بە ڕووخاندنی دیوار و شکاندنی دەروازەکانی بەندیخانە.

هەر بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێیییەکانەوە دەست کەوتوون هاوکات لەگەڵ ئەم یاخیبوونە کۆپتەرەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش بە ئاسمانی حەسەکەدا دەسووڕایەوە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە سوپای سووریای دیموکرات کۆتاییی بە یاخیبوونەکە هێنا و زیندانییانی داعش نەگەشتە ئامانجەکەیان.

شایانی باسە ئەمە جاری سێهەمە کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا زیندانییانی داعش لە بەندیخانەکانی باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا هەڵمەتی یاخیبوونیان داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە