144 کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لە دەست دا/ کوردستان و کرماشان و ورمێ لە هێڵی سووری مەترسیدان
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وهزارهتی تهندروستی ئێران ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگهیاند و بهگویرهی راگهیهندراوهكه له ماوهی شهو و رۆژێكدا 144 كهس بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەمە 8ی پووشپەڕی 1399سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری 24کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19بڵاو کردەوە بەو پێیەش له ماوهی شهو و رۆژێكدا 2489 كهس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و کۆ گشتیی تووشبووان گەیشتە 222 هەزار و 669 کەس.
هەروەها وتەبێژی وهزارهتی تهندروستیی ئێران بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 144 كهسی تووشبووش بە پەتاكە گیانیان لەدەست داوە و ئاماری گیان لەدەست دان گەیشتە 10 هەزار و 508 کەس.
هەروەها تا ئێستا 183 هەزار و 310 تووشبووی كۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران