لە ئێران 125 كهسی دیكه بە كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وهزارهتی تهندروستی ئێران ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگهیاند و بهگویرهی راگهیهندراوهكه له ماوهی شهو و رۆژێكدا 2456 كهس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری 24کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19بڵاو کردەوە بەو پێیەش له ماوهی شهو و رۆژێكدا 2456 كهس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و کۆ گشتیی تووشبووان گەیشتە 220 هەزار و 180 کەس.
هەروەها وتەبێژی وهزارهتی تهندروستیی ئێران بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 125 كهسی تووشبووش بە پەتاكە گیانیان لەدەست داوە و ئاماری گیان لەدەست دان گەیشتە 10 هەزار و 364 کەس.
هەروەها تا ئێستا 180 هەزار و 661 تووشبووی كۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران