12 چەکداری داعش لە چیای قەرەچووخ کوژران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کوژرانی 12 چەکداری داعشی لە چیای قەرەچووخی سەر بە قەزای مەخموور راگەیاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمید یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند بە هاوئاهەنگی فڕۆکەکانی سوپای عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هێزەکانی دژەتیرۆر لە نزیک قەزای مەخموور 12 چەکداری داعشیان کوشتووە.
گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق هێرشەکە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی جۆریی بووە، کە هێزەکانی دژەتیرۆر لە چیای قەرەچووخ لە دژی چەکدارانی داعش ئەنجامیان داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران