شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-02 16:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زیاتر لە 10 ڕۆژە هیچ تیمێکی پزیشکیی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەووەی کۆرۆنا لە دەروازەی باشماخ نیە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی باشماخ، ڕایگەیاند زیاتر لە 10 ڕۆژ دەبێت هیچ تیمێکی تەندروستی تایبەت بە ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا لە دەروازەکەمان نییە، هۆکارەکەشی کێشەیێک بووە لەنێوان نەخۆشخانەی پێنجوێن و نەخۆشخانەی شیرەکەی سلێمانی.

کوردپرێس:

لیوا مەریوان شێخ کەمال وتی، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی باشماخ، "زیاتر لە 10 ڕۆژە لە دەروازەی باشماخ تیمی تەندروستی کشاونەتەوە و هیچ تیمێکی تەندروستی لێنییە، کە شوێنێکی هەستیارە و بە بەردەوامی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتی ئێران تێدا دەکرێت".

وتیشی، زیاتر لە پێنج جار لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەرو خۆیان و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیان ئاگادارکردووەتەوە کە نابێت دەروازەکە بێ تیمی تەندروستی بێت و لە هەموو جارێکدا وتویانە "بەسەرچاو" بەڵام جێبەجێیان نەکردووە.

بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ دەڵێت، "لە ماوەی پێشوودا بەهۆی کێشەیەک کە لەنێوان نەخۆشخانەی پێنجوێن و نەخۆشخانەی شیرەکەی سلێمانی دروستبووە، تیمی تەندروستیی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کە پشکنینی پلەی گەرمییان بۆ شۆفێرە ئێرانییەکان شۆفێرەکانی هەرێمی کوردستانیش دەکردن لە دەروازەی باشماخ کشاونەتەوە و لەوکاتەوە هیچ پشکنینێک بۆ شۆفێرەکان ناکرێت".

ڕۆژی یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 51 کەسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19 لە قەزای پێنجوێن راگەیاند، کە ئەمە زۆرترین ژمارەیە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە ناوەندی قەزایەکی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابێت لەسەرەتای تۆمژارکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە