شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-24 00:19 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان: 299 تووشبوون و 11 مردن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 299 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 11 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیێنراوی ژمارە 119ی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا دوو هەزار و 247 پشکنینی نوێ ئەنجامدراون کە 926 لە هەولێر، 703 لە سلێمانی، 424 لە دهۆک، 40 لە هەڵەبجە و 154 لە گەرمیان. لە کۆی ئەو ژمارەیە 299 کەس تووشبوون.

هەر بە پێی ڕاگەیێندراوەکە لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 299 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 11 کەسیش گیانیان لەدەست داوە. ئەو 11 کەسەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە 9 کەسیان لە سلێمانین و 2 کەسەکەی دیکەش لە هەولێر، ئێستا ژمارەی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 129 کەس.

ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون 70 کەسیان لە هەولێر، 171 کەس لە سلێمانی، 42 لە گەرمیان و 16 کەسیش لە هەڵەبجە. هەروەها 79 کەس چاکبوونەتەوە کە 59 یان لە هەولێر، 3 لە گەرمیان،12 لە دهۆک و 5 لە هەڵەبجە.

کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە چوار هەزار و 463 کەس، لەو ژمارەیە هەزار و 487 کەس چاکبوونەتەوە و 129 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ئێستا دوو هەزار و 847 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستاندا چارەسەروەردەگرن.

دەقی راگەیێنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان

ڕاگەیاندراوی ٢٤ کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19

ژمارە ١١٩

1. کەرەنتین: ٨٧ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین

١١٧٨ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣١ شوێنی جیاواز ٤٩٤ هەولێر،٦٢ سلێمانی، ٦٢٢ دهۆك.

2. پشکنین: ٢٢٤٧ پشکنینی نوێ

٩٢٦ هەولێر، ٧٠٣ سلێمانی، ٤٢٤ دهۆك، ٤٠ هەڵەبجە، ١٥٤ گەرمیان.

3. تووشبوو: ٢٩٩ تووشبووی نوێ

٧٠ هەولێر

١٧١ سلێمانی، ٤٢ گەرمیان

١٦ هەڵەبجە

4. چاکبوون: ٧٩ چاکبوون

٥٩ هەولێر

٣ گەرمیان

١٢ دهۆك

٥ هەڵەبجە

5. مردن: ١١ مردن

٢ هەولێر

٩ سلێمانی

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ١٥٧٩١ هاوڵاتی ١٤٦١٣ دەرچوو

پشکنین ١٢١٨٤٩ ٥٧٠٤٠ هەولێر، ٣٧٤٩٧ سلێمانی، ٢٦٣٩٤ دهۆك، ٩١٨ هەلەبجە

تووشبوون ٤٤٦٣ ١٠٢٠ هەولێر، ٣١٦٨ سلێمانی، ١٥٤ دهۆك، ١٢١ هەلەبجە

چاکبوون ١٤٨٧ ٥٧١ هەولێر، ٧٤٨ سلێمانی، ١٣٠ دهۆك، ٣٨ هەلەبجە

مانەوە لە نەخۆشخانە ٢٨٤٧ ٤٢٩ هەولێر، ٢٣١٣ سلێمانی، ٢٤ دهۆك، ٨١ هەلەبجە

مردن ١٢٩ ٢٠ هەولێر، ١٠٧ سلێمانی، ٢ هەڵەبجە

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە https://gov.krd/coronavirus/dashboard/.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.

وەزارەتی تەندروستی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

٢٣ حوزەیران ٢٠٢٠

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە