شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-01 05:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هەرێمی کوردستان 101 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، 101 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون، کە زۆرینەیان لە پێنجوێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرەنجامی نوێ پشکنینەکانی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە و بەو پێیەش زۆرترین ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان لێکراوان و تووشبووان، سەد و یەک تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشان کران، کە پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، شەش تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و 93 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە،

51 لەوان دانیشتووی قەزای پێنجوێن

42 دانیشتووی ناو شاری سلێمانی

3 دانیشتووی وارماوە

1 دانیشتووی قەزای کەلار

1 دانیشتووی قەزای کفری

1 دانیشتووی قەزای خانەقین

1 دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە

1 دانیشتوی شاری بەغدا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە