4هەزار و 540 قوربانی و 163 هەزار و 942 تووشبوو دواهەمین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 25 حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 4 هەزار و 540 کەس.
کوردپرێس: ڕۆژی دووشەمە 1ی جوونی 2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە توویتەر بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ 35 ھەزار و 600 پشکنین ئەنجام دراوە. لەم چوارچێوەیەش 839 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.
هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 25 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە چوار ھەزار و 540 کەس و بە تووشبوونی 839 کەسی دیکە کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە 162 هەزار و 120 کەس
ھەر بەپێی داتاکان لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، بە زیادبوونی 989 کەس، کۆی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەوە گەیشتە 127 ھەزار و 973 کەس.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران